ئەو پەرلەمانتارانەی بایكۆتی دانیشتنی پەرلەمانیانكردووە لە ئەندامێتی لیژنەكان بێبەشكراون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرایدەكات، ئەو پەرلەمانتارانەی ئامادەی دانیشتنی نوێنەران نەبوون، لە ئەندامێتی لیژنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بێبەش كراون.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: دوای ئەوەی لە دوو كۆبوونەوەی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی تەواونەبونی رێژەی یاسایی، نەتوانرا هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ئەنجامبدرێت، دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران، بەرنامەی كاری كۆبونەوەكەی گۆڕی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی لیژنەكان.

وتیشی: لە كاتی دیاریكردنی ئەندامانی لیژنەكاندا، ناوی ئەو پەرلەمانتارانە خوێندرابوەوە كە ئامادەی دانیشتنەكە بوون، لە كاتێكدا پێشتر بەوشێوە نەبووە، هەربۆیە ئەو نوێنەرانەی بەشداری دانیشتنەكەیان نەكردووە، لە ئەندامێتی لیژنەكان بێبەش كراون.

روونیشیكردەوە، لەسەر ئەو هەنگاوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵوێستیان دەبێت.

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران تا ئێستا ئەندامانی چەند لیژنەیەكی دیاری كردووە كە بریتین لە لیژنەی دارایی و یاسایی و پەیوەندییەكانی دەرەوە، بەشێك لە پەرلەمانتاران رەخنەی ئەوە دەگرن لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كە دەبوو بە زوویی هەموو لیژنەكانی یەكلا بكردایەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا