پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەپەگە ڕایگەیاند، هێزەكانیان لە سێ چالاكیی جیاوازدا لە ناوچەی خواكوركی باشووری كوردستان، نۆ سەربازی نوركیایان كوشتووە و ئۆتۆمبێلێك و دوو سەنگەریشیان تێكشكاندووە.
ئەمڕۆ شەممە، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل _ هەپەگە ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكییەكانی گەریلاكان دژی سوپای توركیا و بۆردوومان و تۆپبارانكردنی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن سوپای توركیا بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە، ڕۆژی 27 ی ئادار هێزەكانیان بە چەكی قورس چالاكییان دژی “داگیركەران” ئەنجامدا لە گردی كەڤۆرتێ، لەو چالاكییەدا كە بەشێوەیەكی سەركەوتووانە پێگەكانی “داگیركەران” كرانە ئامانج، بەلایەنی كەمەوە دوو “داگیركەر” سزادران و سەنگەرێكیش بەتەواویی خاپووركرا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: ڕۆژی 29 ی ئاداریش سوپای توركیا لە دەوروبەری گردی لێلكان و گردی شەهید شەرڤان دەستی بە ئۆپەراسیۆنێكی داگیركەریی كرد، هێزەكانیان ئۆتۆمبێلێكیان لە ئۆپەراسیۆنەكەدا خستە ژێر چاودێرییەوە و بە ڕێبازی تەقاندنەوە چالاكییان لەدژ ئەنجامدا، لە ئەنجامدا چوار سەربازی سوپای توركیا سزادران و ئۆتۆمبێلەكەش بەتەواویی تێكشكێندرا.
لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگەدا هاتووە: ڕۆژی 30 ی ئازار لە گردی لێلكان دیسان هێزەكانیان بە چەكی قورس تەقەیان لە “داگیركەران” كرد، لە ئەنجامدا سێ “داگیركەر” سزادران و سەنگەرێكیش بەتەواویی خاپووركرا.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە كە لە ڕۆژانی 27 ی ئادار تا 1 ی نیسان، سوپای توركیا ناوچەكانی كۆرەژارۆ، مەرڤانۆس و شەهید دڵگەش، قەڵای بەدەوێ، كونیشكا و سیدا لە زاپ، مەتینا، ڕێگای نێوان قاشورا و مەتینا، قەڵای قومریەی گوندی هرورێ، دەوروبەری بەربزنێ، گردی ئێف ئێم لە زاپ و گردی هەكاری بۆردوومان و تۆپباران كراون.