شیاومی مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای شیاومی مۆبایلی بلاک شارک فایف پڕۆ دروست دەکات کە یەکێکە لە باشترین مۆبایلەکانی ئەندرۆید بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی خواستێکی زۆریان بۆ یاریە ئەلیکترۆنیەکان هەیە.

مۆبایلی بلاک شارک فایف پڕۆ بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(163.9/76.5/9.5) ملیمە، کێشەکەی 220 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.67 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 395 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەی جین وەنی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(5+13+108) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، خێرای پاتریەکەی 4650 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا