كراسەكەی كازمی!

گەرمیان خالید گڕاوی
‎كازمی ھیلاك نابێت، كاتی خۆی دەیانوت عەبادی كاتێ دەگەرێتەوە بەغداد، یەك ھەفتە دەخەوێ، كازمی ئەوەندە چالاكە ھەر ڕۆژێك لە شوێنێكە، ڕۆژی وا ھەیە زیاتر لە چەند شار و ناوچەیەك دەكات، خەڵكی عێراق بەگشتی و كوردستانیش بەتایبەت، خەڵكانێكن ھەمیشە دیوار و بەربەست و دەیان ئیستعلامات ھەبووە بۆیان تا بتوانن چاویان بە مەسئولێكی تۆزێك دیار بكەوێ، باسی سەرۆك و سەرۆك وەزیران ناكەم كە بڤەیە نابێ ناوی بێنی، چۆن داوای بینینی دەكەی.!

‎سەبارەت بە سەردانەكەی كازمی بۆ كوردستان و بەتایبەت دھۆك، كاردانەوەكانەوەیەكی بەرچاوی ھەبوو خەڵكی بە (فریاد ڕەس ئومێدێك) ناوی دەبەن، لە پاڵ ئەوەش وەڵامی توند لە لایەن بەرپرسانی ئەوێ ھەبوو كەدەڵێن،‎(ئەوانەی داوای دادپەروەریی لە بەغدا دەكەن، فەرموو با بچن ھەفتەیەك ماڵەكانیان ببەنە ئەوێ، یان رۆژێك بۆ گەشتو گوزار، بچنە بەغدا یان موسل..)

‎دیارە ئەم بەڕێزانە ھێشتا لەگوێی گادا خەوتوون، نازانن دوونیا چ باسە، پێیان وایە گەنجانی ئێستا هەموو شتێك بەڕەش و سپی دەبینن، خەڵك وەك ئەوان خۆشگوزەرانن، سوود لە ڤیلاو شوقە و پرۆژە زەخمەكان دەبینن، بێ ئاگایە لەوەی ئەو خزمەتەی باسی دەكا تەنھا سوودی ھەبووە بۆ خودی خۆیان و بەشێك لە ھاوبەشە دەوڵەمەندەكانیان.

‎ خۆ حكومەتی عێراقی لەخۆڕا موچەو میزانیەی نەبڕیوە، بۆ ئەوەیە، تا پێتان بڵێ بێ منەتی و ھەڕەشەكانتان، لەپاڵپشتی خۆ بەگەورەزانی و بازرگانیتان، بە ماڵی میللەت و لەولاشەوە بەحازری ڕادەست كردنی بە توركیا، كارێكە تەنها بەبەغدا دەكرێ.

‎بۆیــە ، میللەت چاوی لەكازمیە دەزانێ دەسەڵات نەك ڕێگەی نادا بەڵك و سەركوتی دەكا، ئەوە خەڵكی دهۆكن وێنەی سێلڤی لەگەڵ فریادرەسەكەیان دەگرن، ئەوان ئازادی راستەقینە لە هەبوونی كازمیەوە دەبینن، دەزانن مووچە و بەردەوامی ژیانیان لەبەغدایە، ئەگەر پایتەخت نەبێت، خەڵكی ئێرە هەمووی دەبێتە قوربانی.

‎بەشێك لە خەڵكی دەڵێن؛ ئەگەر رۆژێك لەڕۆژان سیاسیەكانی خۆمان بە تاقە كراسێك بینیبا، وە جیاوازی نیوان سۆرانی و بارزانیەكان مان نەبینی با،!، تێكەڵ بوونتان لەگەڵ خەڵكی و گوێ گرتنتان ھەبا چەندین ساڵە، ئێستا بە بیبینی كازمی بەم شێوەیە شۆك نابوون و بە فریادرەس ناومان نابرد وەك ڕوونە، لە چەوسانەو برسی كردن زیاتر ھیچامان نەبینیوە، بۆیە چیتر پشت بە حكومەتی ساوا نابەستین تا دەبێتە ھەرزەكار، دواتر كامڵ دەبێ زۆری دەوێت، وە ئێمە ئەوەندە لەشێوازی ئیدارەو وحوكمڕانی كوردی بەگلەین ئامادەن پشگیری لەهەر كەسێك بكەن بۆ حوكمڕانی ئەو وڵاتە، خۆشیان دەزانن كە ڕوخساری كوردبون چەندە كاڵ بۆتەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا