سەربەست لەزگین: پەكەكە بووەتە بەڵایەكی گەورە بۆ هەرێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، هیچ پەیوەندییەك لە نێوان ئێمە و پەكەكەدا نیە و ئەوان بوونەتە بەڵایەكی گەورە بۆ هەرێمی كوردستان، لەبارەی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە دەڵێت، دوو ساڵە نەك هەر یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵكو پرۆسەیەكی گەورەتر كە چاكسازییە دەستی پێكردووە.

سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە بەمیدیای نزیك لە پارتی راگەیاندووە، هیچ پەیوەندییەك لەنێوان ئێمە و پەكەكەدا نییە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت، پەكەكە بووەتە سەرئێشەیەك و بەڵایەكی گەورە بۆ هەرێمی كوردستان و خەڵكەكەی، خەڵكی ئێمە لە شەڕی پەكەكە و توركیادا قوربانییەكی مەزنی داوە، چەندان گوندمان چۆڵ بوون و خەڵكمان شەهید بوون كە هەمووی بەهۆی پەكەكەوە بووە. پەكەكە بۆ لەوێیە؟ چ ئامانجێكی لەوێ هەیە؟ ئەگەر پەكەكە لەوێ نەبێت توركیا بە چ هەنجەتێك هێزی خۆی دەهێنێتە ئەو ئەو شوێنانە؟

لەبارەی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە وتی: دوو ساڵە نەك هەر یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە، بەڵكو پرۆسەیەكی گەورەتر كە چاكسازییە دەستی پێكردووە كە بە هاوكاریی چوار وڵاتی هاوپەیمان بەرنامەی بۆ دانراوە، ئەوانیش ئەمریكا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و هۆڵەندان.

روونیشیكردەوە، ساڵی 2018 لە وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەبەرایەتییەك دامەزرێنرا بە ناوی بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازی كە 35 پرۆژەی لەخۆ دەگرت كاری لەسەر كرا بۆ ئەوەی لە ئایندەدا پێشمەرگە هێزێكی رێكخراو و یەكگرتوو و پیشەیی بێت. دوای ئەوەی لە كابینەی نۆیەمدا یاسای چاكسازی پەسند كرا، ئەوەش گوڕوتینێكی زیاتری بە كاركردن لەسەر ئەو 35 پرۆژەیە دا. تاڕادەیەكی زۆر كار كراوە و بەرەپێشچوون هەبووە، بۆ نموونە؛ لە پرسی خانەنشینان، كەمئەندامانی سەنگەر و شەهیدان كارەكان تەواو بوون و گەیشتوونەتە قۆناخی كۆتایی، لە بابەتی ژمێریاریشدا پرۆژەیەك هەبوو كە بودجەی هەموو پێشمەرگە رێكبخرێت، ئەمە تەواو نەبووە، بەڵام كاری لەسەر دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا