لە بەغدا پارتی بارەگاکەی خۆی ڕووخاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە، پارتی بڕیاریدا بارەگای لقی پێنج لە بەغدا لە ناوچەی کەڕادە بڕوخێنێت وەک هەڵوێست و کاردانەوەیەک بۆ حکومەت و هێزە ئەمنییەکانی عێراق کە گوایە نەیانتوانیوە لەڕووی ئەمنییەوە بیپارێزن.

پێشتریش ڕۆژی دووشەممە 28ی ئادار لە ڕاگەیەندراوێكدا پارتی ئاماژەی بەوەکرد، “بەهۆی ئەوەی دووەمجارە بارەگاكەیان دەسووتێندرێت و تاڵان دەكرێت، بەبێ ئەوەی هیچ لێپێچینەوەیەك بكرێت، بۆیە بڕیاریانداوە بارەگای لق دابخەن و سەرجەم چالاكییە سیاسی و مەدەنییەكانیان لە بەغدا ڕابگرن”.

پارتی بڕیاری ئەوەشی دا، تاوەکو دڵنیایی لە حکومەتی عێراقی وەردەگرن، کە سەر و گیانی ئەندامانیان و بارەگاکانیان پارێزراو دەبێت هەموو چالاکییەکی سیاسی و مەدەنی لە بەغدای پایتەختی عێراق ڕادەگرن و  داوا دەکەن بەپەلە لیژنەیەک پێکبهێنرێت بۆ بەدواداچوونی ئەو کەسانەی دەستیان لە سوتاندنی بارەگاکە هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا