دادگای نەجەف فەرمانی دەستگیركردن بۆ راوێژكارەكەی بارزانی دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دادگای نەجەف، بەتۆمەتی ناوزڕاندن و هێرشكردنە سەر مەرجەعیەتی باڵای شیعەكان، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ نایف كوردستانی راوێژكاری مەسعود بارزانی دەكرد.

بەپێی نوسراوێكی دادگای نەجەف، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ داواكراو نایف كوردستانی كراوەتەوە، دوای ئەوەی هێرشیكردە سەر ئایەتوڵا عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەكان لە عێراق.

لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەدراوە، لە هەر شوێنێك بێت دەستگیربكرێت، ئەوەشهاتووە ، نایف كوردستانی پێشێلی رونی مافەكانی ئازادی رادەربڕینی كردوە و هێرشیكردوەتە سەر پیرۆزییەكانی مەرجەعیەتی باڵا و هەستی كۆمەڵگەی عێراقی برینداركردووە.

شەوی رابردوو نایف كوردستانی، راوێژكاری مەسعود بارزانی لە تویتێكدا هێرشی كردە سەر مەرجی باڵای شیعەكان، لە كاردانەوەی ئەو تویتەدا لایەنگرانی سیستانی و مەرجەعیەت بارەگای لقی 5 ی بەغدای پارتیان سووتاند.

لەدوای ئەو رووداوەش ، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: سوكایەتیكردن بە پیرۆزییەكان و هێما باڵاكان بە هیچ شێوەیەك قبوڵكراو و نیە و بەزاندنی هێڵی سورە و زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو سوكایەتیە دەكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا