یۆڤی هەوڵ بۆچی دەدات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا هەوڵێكی نهێنی یانەی یۆڤینتۆس تۆرینۆی ئیتاڵی بڵاو دەكەنەوە كە بە نهێنی خەریكی ئەوەیە گەوهەرە نوێیەكەی یانەی بەرشەلۆنە بگوازێتەوە ڕیزەكان.

ڕۆژنامەی Sport ی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: لە كاتێكدا یۆڤی لە ڕووكاردا هەوڵی گواستنەوەی لویس سوارێزی ئۆرەگوایی دەدات بۆ ڕیزەكانی، بەڵام لە ڕاستی دا هەوڵەكانی یۆڤی لە ڕێی خۆرخی مێندیزی بەڕێوەبەری كاروباری یاریزانانەوە بۆ دەستەبەر كردنی ئەنسۆ فاتی یاریزانی لاوی بەرشەلۆنەیە بۆ ئەو مەبەستەش مێندیز هەوڵەكانی چڕ كردۆتەوە بە مەبەستی فشار خستنە سەر ئیدارەی بلاو گرانە تا ناچاریان بكات یان مووچەكەی زۆر بەرز بكەنەوە تا خۆشی سوودمەند بێت لەو نێوەندەدا ئەگەر بەرشەلۆنەش ئەو كارەی نەكرد ئەوا هەوڵ دەدات بیگوازێتەوە بۆ یۆڤی.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە یۆڤی ئامادەیی نیشان داوە بۆندێكی 100 ملیۆن یۆرۆیی پێشكەش بە بەرشەلۆنە بكات لە بەرامبەر دەستبەردار بوونیان لە گەوهەرە نوێیەكەی یانەكە.

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک