بەڤیدیۆ.. دیمەنێکی دەگمەنی گەورەترین هەڕەمی میسر ببینە

پۆڵەتیک پرێس

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە دیمەنێکی دەگمەنی گەورەترین هەڕەمی میسر پیشان دەدات.

ڤیدیۆکە کارە زۆر ووردەکانی میسرییە کۆنەکان ئاشکرا دەکات کە هەموو بەردێکی ئەو هەڕەمەیان هەڵکۆڵیوە و لەسەر یەک دانراون، لە لیستی کەلەپووری جیهانی گەورەترین هەڕەم خۆفۆیە تاکە هەڕەمی گەورەیە کە لە حەوت سەرسوڕهێنەرەکی جیهان ماوەتەوە و دەکەوێتە ناوچەی هەڕەمەکانی میسر لە پارێزگای جیزە لە کەناری ڕۆژئاوای نیل، وەک شوێنەوارێکی کەلەپووری جیهانی یونسکۆ تۆمارکراوە.

ئەو هەڕەمانە سێ هەڕەم لەخۆ دەگرن ئەوانیش خۆفۆ، خفرع، منقرع، نزیکەی 25 سەدە پێش زایین دروستکراون، هەر یەکێکیان بەناوی ئەو پاشایەوە بنیادنراوە کە دروستیکردووە و لەوێ نێژراوە، ئەو هەڕەمانە بەیەکێک لە گرنگترین ناوچە گەشتیاریەکانی میسر دادەنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا