بەحرێن و ئیسرائیل رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس:
بەحرێنیش دوای ئیمارات لەگەڵ ئیسرائیل رێككەوت و چاوەڕێدەكرێت ژمارەیەك وڵاتی دیكەش رێك بكەون.

ژمارەیەك دەوڵەتی دیكەی عەرەبی بڕیارە بچنە پاڵ رێككەوتنەكەی ئیسرائیل و ئیماراتەوە، یان رێككەوتن لەگەڵ ئیسرائیل بكەن كە بڕیارە رێككەوتنەكەی ئیمارات و ئیسرائیل لە 15ی ئەیلول لە كۆشكی سپی واژۆ بكرێت.

دەستكەوتێكی گەورە بەدی هاتووە

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێكدا ئاشكرایكرد ئەمڕۆ دەستكەوتێكی گەورە بەدی هاتووە، ئەویش رێككەوتنی بەحرێن و ئیسرائیلە، ئەمە دەستكەوتێكی مێژووییە كە ئەو دوو وڵاتە رێككەوتنی ئاشتی دەكەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ترەمپ وتی: كردنەوەی دەرگای وتوێژ و پەیوەندی راستەوخۆ گۆڕانكارییەكی ئەرێنییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیادكردنی سەقامگیری و ئاسایشە لە ناوچەكەدا.

پێشتر ترەمپ لە وتارێكدا وتی: چوونی وڵاتێكی تر بۆ نێو رێككەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل دەبیستین لە ماوەیەكی كورتدا و دەكرێت ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست بێت.

وتیشی: گفتووگۆ لەگەڵ شای سعودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز دەستیپێكردووە دەربارەی ئاشتی.

ترەمپ و بەرپرسانی باڵای دیكەی ئەمریكا بەتایبەت جارید كۆشنەری راوێژكاری ترەمپ وتویانە پێشبینی دەكەن سعودیە و وڵاتی دیكە دوای ئیمارات دان بە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیلدا بنێن.

ئەبوزەبی و تەلئەڤیڤ رێككەوتنیان كرد لە 13ی ئاب بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان.

ئەمریكا بەشدارە لە گفتوگۆكانی بەحرێن و ئیسرائیلدا

پێشتر كەناڵی 12ی ئیسرائیل بڵاویكردەوە چاوەڕێی ئاشكراكردنی رێككەوتنی نێوان بەحرێن و ئیسرائیل دەكرێت لە دوای مەراسیمی واژۆكردنی رێككەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل لە كۆشكی سپی.

ژمارەیەك بەرپرسی ئیسرائیلی بۆ كەناڵەكە وتیان: ریزی ژمارەیەك وڵات بەستراوە بۆ رێككەوتنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل و بەحرێن ئێستا لە پێشەوەیە.

وتیشی: ئەمریكا بەشدارە لە گفتوگۆكانی بەحرێن و ئیسرائیلدا.

ئیلی كوهین وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل وتی: لە دوای ئیمارات ، بەحرێن و عومان لە چاوەڕوانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانیانن لەگەڵ ئیسرائیل.

شەرمەزارنەكردنی رێككەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل لەلایەن كۆمكاری عەرەبییەوە گۆڕانكارییەكی گەورەیە

لای خۆیەوە كوشنەر دەڵێت: شەرمەزارنەكردنی رێككەوتنی ئیمارات و ئیسرائیل لەلایەن كۆمكاری عەرەبییەوە گۆڕانكارییەكی گەورەیە لە ناوچەكە و بەحرێن و سعودیەش رێ دەدەن بۆ كۆمپانیای فرۆكەوانی ئیسرائیل بە بەكارهێنانی بواری ئاسمانییان بەرەو خۆرهەڵات و كیشوەری ئاسیا.

ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە لە كۆبونەوەی كۆمكاری عەرەبی وتی: سعودیە لە پاڵ كێشەی فەڵەستین رادەوەستێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و دروستكردنی دەوڵەت لەسەر سنووری 1967 كە پایتەختەكەی قودس بێت.

لای خۆیەوە بزوتنەوەی حەماس و جیهادی ئیسلامی فەڵەستینی شەرمەزاری هەڵوێستی كۆمكاری عەرەبییان كرد لەبەرامبەر كێشەی فەڵەستین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا