حكومەتی هەرێم بڕیاریدا مووچەی مانگی سێ لە مانگی چوار دابەشبكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئاشكرایكرد، سەرەتای مانگی چوار مووچەی مانگی سێ دابەش دەكرێت.

ئەو سەرچاوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ئاشكرایكرد، لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی چوار دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی حكومەتی هەرێم دەكرێت.

پێشتر وتەبێژی حكومەتی هەرێم و وەزیری دارایی و ئابووری جەختیان كردووەتەوە، هەموو 25 ی مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت بەڵام دوو ڕۆژ بەسەر ئەو وادەیەدا تێپەڕیوە و هێشتا حكومەت مووچەی مانگی ئاداری دابەش نەكردووە.

تا ئێستاش بەشێك لە فەرمانبەران لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەهۆی نەبوونی پارە لە بانك، مووچەی مانگی دوویان وەرنەگرتووە و بڕیارە ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە مووچەكانیان پێبدرێت.

بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە بەشێك لە مامۆستایان و فەرمانبەران لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بایكۆتی دەوامیان كردووە و بڕیاریانداوە بەردەوامن لە بایكۆت تا ئەوكاتەی حكومەت مووچە دابەشدەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا