پۆڵەتیک پرێس
جەڵتەی دڵ بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی مردن لەجیهاندا دادەنرێت، چەندین نیشانەی پێشوەختەی وەک ئازاری سنگ و شان، هەناسە تەنگی و ڕشانەوەی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک لە نەخۆشیەکان مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاددەکەن.
چوار نەخۆشی مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاددەکەن:
-بەرزبونەووەی پەستانی خوێن
بەرزبونەوەی پەستانی خوێن هۆکارێکی سەرەکیە کە مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاددەکات.
-بەرزبونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ
بەزبونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ لەخوێندا زیانێکی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت و هۆکارێکە بۆ توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک.
-نەخۆشی شەکرە
بەرزبونەوەی رێژەی گلۆکۆز لەخوێندا لەئەنجامی نەخۆشی شەکرە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکچوونی دەمارەخوێنەکان کە بەرپرسن لە تەندروستی دڵ.
-قەڵەوی
زیادبوونی کێش دەبێتە هۆی کۆبونەوەی چەوری و گیرانی بۆریەخوێنەکان، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی جەڵتەی دڵە.