پۆڵەتیک پرێس
چا یەکێکە لەو خواردنەوانەی لەجیهاندا خواستێکی زۆری لەسەرە، بەڵام ڕۆژێک بیرت لەوە کردۆتەوە کوپێک چا بخۆیەتەوە نرخی کیلۆگرامێک لێی 184 هەزار دۆلار تێبپەڕێنێت؟
چێشتخانەی “گلاس بەیلی” چای چینی “ئۆلەنگ ڕۆک” پێشکەش دەکات کە یەکێکە لە گرانبەهاترین چا لەجیهاندا، لەسەر بەردی چیاکانی وی لە ڕۆژهەڵاتی چین گەشە دەکات، بەشێوەیەکی گشتی ئەم چایە لە قاپێکی قوڕی ئەرخەوانیدا ئامادەدەکرێت، کە یارمەتی گەڵای ئەو چایە دەدات بە گەرمی بمێننەوە، چونکە لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرمیەکەی گەڵاکان ئازاد دەبن و تامیشی کەمتر دەبێتەوە.
بەپێی ماڵپەڕێکی چینی ئەو جۆرە چا گرانبەهایە ڕەنگێکی سووری کراوەی هەیە و نرخی یەک کرامیش نزیکەی 148 دۆلارە.