بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا دەستی بە کۆبوونەوەکانی کرد

پۆڵەتیک پرێس
بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمرۆ هەینی  وەفدێکی باڵا گەیشتە شاری بەغدا بۆ ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک.
ئەمڕۆ هەینی 25-3-2021 بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ وەفدی ھاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەڕائی کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکە دوای ھەڵسنگاندن و تاوتوێکردنی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق گفتوگۆی ھەمەلایەنە و بەرپرسیارانە کرا لەسەر پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و ئەرک و بەرپرسیارێتییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لەم قۆناغەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا