زێلێنیسکی داوای پشتیوانی سەربازی لە ناتۆ دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرۆکی ئۆکرانیا داوای پشتیوانی سەربازی لە ناتۆ کرد، ئاماژەی بەوەشدا ئامانجی داهاتووی بوون بە ئەندامە لە هاوپەیمانی ناتۆ.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنیسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، ئەمڕۆ پێنج شەممە داوای لە ناتۆ کردووە، هێزی بەرگری ئاسمانی و تانک و زرێپۆش و چەکی دژە کەشتی بۆ یارمەتیدانی وڵاتەکەی دابین بکەن، بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی هێرشەکانی ڕوسیا.

ئاماژەی بەوەشدا، ئامانجی داهاتووی بوون بە ئەندام دەبێت لە هاوپەیمانی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا وەک پۆڵەندا.

وتیشی، ڕوسیا زیادەڕەوی دەکات لە دژی ئەندامانی ڕۆژهەڵاتی ناتۆ.

زێلێنیسکی داوای یارمەتی لە وڵاتی سوید کرد، بۆ بنیاتنانەوەی وڵاتەکەی، وتیشی مانگێک تێپەڕیوە، لە جەنگی جیهانی دووەمەوە وێرانکاری لەم شێوەیەم نەبینیوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا