دادگای باڵا بڕیار لەسەر رێبەر ئەحمەد دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە سبەینێ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە سكاڵایەك كە لەسەر رێبەر ئەحمەد كاندیدی پارتی دیموكرات تۆماركراوە، كۆببێتەوە.

ماڵپەڕی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڵاویكردۆتەو، بڕیارە رۆژی پێنج شەممە لەسەر سكاڵایەكی ( عالیە نوسەیف ) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە داوای بڕیاری دادگاكەی كردبوو لەبارەی نادەستووری بوون و هەڵوەشاندنەوەی كاندیدكردنی “رێبەر ئەحمەد”كاندیدی پارتی بۆ سەرۆكایەتیی كۆمار، دادگای فیدراڵی كۆدەبێتەوە.

راشیگەیاندوە، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەردوو لایەنی سكاڵاكە، دانیشتنەكە بەڕێوەدەچێت و بڕیار دەدرێت لەبارەی دەستووریبوون یاخود نەبوونی قبوڵكردنی كاندیدكردنی “رێبەر ئەحمەد” بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.

پێشتر دادگای باڵا لەسەر سكاڵای ژمارەیەك پەرلەمانتار هۆشیار زێباری كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار بە تۆمەتی تێوەگلانی بە گەندەڵی دوورخستەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا