بەڤیدیۆ..ژنێک 19 پارچە مریشک لە خولەکێکدا دەخوات

پۆڵەتیک پرێس

ژنێکی بەڕیتانی ژمارەی پێوانەی دەشکێنێت لە خولەکێکدا 19 پارچە مریشک دەخوات، بەمەش ژمارەیەکی نوێ لە کتێبی گینسدا تۆمار دەکات.

بەڕێوەبەرانی کتێبی گینس بۆ ژمارەی پێوانەی ئەوەیان خستەڕوو لیا شوتکیڤەر لە ڕۆژئاوای میلاندزی ئینگلتەرا کاتێک لە پشت تۆمارکردنی دیمەکانی بەرنامەی لی شۆ دای بوو ڕیکۆری جیهانی شکاند و ناوی چووە کتێبی گینسەوە، شوتکیڤەر هەوڵیدا لەماوەی خولەکێکدا 20 پارچە بخوات بەڵام توانی تەنها 19 پارچە مریشک بخوات بەمەش پێش ئەو ڕیکۆردە کەوت کە لەساڵی 2020دا تۆمارکرابوو.

شوتکیڤەر پێشتر چەندین ژمارەی پێوانەی لە کتێبی گینسدا تۆمارکردووە وەک خێراترین کەس کە بتوانێت لە کەمترین ماوەدا سێ پان کەیک بخوات، هەروەها خێراترین کەس کە سێ هێلکەی ترش بخوات و چەندانی دیکەش.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا