هاوپەیمانەکەی پارتی بایکۆتی دەنگدان بە سەرۆک کۆمار دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ئاشکرایکرد، “هاوپەیمانی عەزم بە سەرۆکایەتی موسەنا سامەرائی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی بایکۆتی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەکات”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، “هاوپەیمانی عەزم بڕیاریداوە دانیشتنی شەممەی داهاتووی پەرلەمان بایکۆتبکات کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار”.

لەماوەی ڕابردوودا هەریەکە لە هاوپەیمانی عەزم و هاوپەیمانی تەقەدوم هاوپەیمانییەکیان پێکهێنا لەژێر ناوی “سیادە” کە دواتر لەگەڵ ڕەوتی سەدر و پارتی دیموکراتی کوردستان هاوپەیمانی سێقۆڵییان پێکهێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا