پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کەسوکاری ئەو کارمەندەی ئاسایش کە لەلایەن کوڕەکەی عەبدوڵـڵا کوێخای موبارەک کوژرا داوادەکەن، بەرپرسان لەسەر کوژرانی کوڕەکەیان بێنەسەر هێڵ و بکوژان دەستگیربکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پۆڵەتیک پرێس ئامادەی بوو، کەسوکاری ئەو کارمەندەی ئاسایش کە لەلایەن کوڕەکەی عەبدوڵـڵا کوێخای موبارەک کوژرا وتیان، تۆمەتبارەکان حەوت بۆ هەشت کەسن و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، بەڵام تا ئێستا دەستگیرنەکراون.
بەگوێرەی زانیارییەکانیان، نوسینی کۆمێنت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆکاری مردنی کوڕەکەیان بووە و دەشڵێن، “لەودیو ماڵی خۆمان فیشەکێکی زۆریان پێوەناوە و پارە و پێناسی ئاسایشیان لێبردووە”.
ئاشکراشیان کرد، لە حاڵەتی وەڵامنەدانەوەی داواکارییەکانیان، هەڵوێستی دیکەیان دەبێت.