مالکی: چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێگەنادات بەهەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، “هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان بابەتێکی پەسەندنەکراوە و چوارچێوەی هەماهەنگی پێشنیازی نەکردووە”.

ئەمڕۆ سێشەممە نوری مالکی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەتوندی دژی بژاردەی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەوەستینەوە و ڕێگەنادەین پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە”.

باسی لەوەشکرد، ئەم بابەتە لەم کاتەدا کە چەند ڕۆژێک ماوە بۆ 26ی ئادار و کۆبوونەوەی پەرلەمان، تەنها هۆکارێکە بۆ بڵاوکردنەوەی ترس لەلای پەرلەمانتاران بەتایبەتیش پەرلەمانتارە سەربەخۆکان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا