بیانیچی كۆڕۆناوی گەییشتە بەرشەلۆنە

ئەم بابەتە 124 جار بینراوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
میرالیم بیانیچی سڕبی پاش دوو هەفتە كەرەنتینا كردن بە هۆی تووش بوونی بە ڤایرۆسی كۆڕۆناوە دواجار گەییشتە بەرشەلۆنە یانە نوێیەكەی.

لە یەكەم دەركەوتن و لێدواندا بۆ پێگەی ڕەسمی بەرشەلۆنە یاریزانەكەی پێشووی یۆڤی وتی: (ڕۆژێكی تایبەتە بۆ من خۆشحاڵم حەز دەكەم بە زووترین كات هاوڕێكانم ببینم و ئامادەكاری باش بكەم لەگەڵیان بۆ وەرزی نوێ‌).

وتیشی: (هیوادارم بتوانم هاوكاری بەرشەلۆنە بكەم لە وەرزی نوێ‌ بە مەبەستی بە دەستهێنانەوەی نازناوەكان كە وەرزی پێشوو بە هۆی كۆمەڵە كێشەیەكەوە نەتوانرا نازناو بباتەوە ئەمەش شتێكی نامۆیە بۆ یانەكە هەر بۆیە لە وەرزی نوێ‌ هەموو هەوڵێكی خۆمان دەدەین بە هیوای ئەوەی بتوانین ئامانجی باڵای یانەكە بپێكین).

ئەو یاریزانە تەمە 31 ساڵە ئاماژەی بە دۆخی تەندروستی خۆشی دا كاتێك ڕایگەیاند: (لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو لە ماڵەوە خۆم كەرەنتینا كرد بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە مەشق و ڕاهێنان نەوەستا بووم تا بتوانم پارێزگاری لە تواناكانم بكەم و بە باشی بگەمە بەرشەلۆنە).

جێی باس كردنە یانەی بەرشەلۆنە و یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی لە ماوەی ڕابردوودا ئاڵوگۆڕێكیان كرد كە زۆرێك لە هەوادارانی یانە كەتەلۆنییەكە بە شتێكی خراپیان زانی كاتێك یانەكە دەستبەرداری ئارسەر میلۆی بەرازیلی تەمەن 23 ساڵ بوو بۆ یۆڤنتۆس لە بەرامبەردا داوای گواستنەوەی میرالیم بیانیچی تەمەن 31 ساڵیان كرد بۆ یانەكە.

 

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک