پۆڵەتیک پرێس
میوەکان بە باشتین ژەمی خواردن دادەنرێن، چونکە ئەگەر بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێن ڕێگری لە دروستبوونی کێشە تەندروستیەکانی وەک قەڵەوی، بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەکەن.
هەندێک لە میوەکان جگە لەوەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەکان کالۆریان کەمە و ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانیان تێدایە هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژتر زیاددەکەن، ئەمەش هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی کێش، ئەوانیش:
-سندی
ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی و ڕێژەیەکی زۆر کەم شەکری سروشتی تێدایە، یارمەتی کۆنتڕۆڵکردن و دابەزاندنی کێش دەدات.
-سێو
ڕۆژانە خواردنی سێوێک لە پزیشک و نەخۆشی دوورتدەخاتەوە، کالۆری کەمە و دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی جەستە هەیە و هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژ زیاددەکات.
-توو
هەموو جۆرەکانی توو ڕۆڵێکی گرنگیان لە دابەزاندنی کێشدا هەیە.
-کیوی
بەیەکێک لە باشترین میوەکان بۆ دابەزاندنی کێش دادەنرێت، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین و ڕیشاڵەکانە یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
-شوتی
کالۆری کەم تێدایە و رێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم، ڤیتامین سی، ڕیشاڵ و دژەئۆکسانەکانی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ دابەزاندنی کێش هەیە.