كازمی داوای كاراكردنەوەی لیژنەی داڕشتنەوەی دەستوور دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەڵێت، پێویستە لایەنە سیاسییەكان بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرن و كار بۆ پێكهێنانی حكومەتێك بكەن بتوانێ خزمەتی هاووڵاتییان بكات و ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، دەبێ لیژنەی داڕشتنەوەی دەستوور كارا بكەینەوە و زۆر لەو خاڵانە راستبكەینەوە كە ئاستەنگ بوون لەبەردەم بونیادنانی عێراق.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق، رایگەیاند: مستەفا كازمی، رۆژی یەكشەممە 20_3_2022، لە كاتی كردنەوەی نەخۆشخانەی فێركاریی بەتوول لە رۆژئاوای شاری موسڵ، كە 220 قەروێڵەییە رایگەیاند: دوای شەش مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن، پێویستە لایەنە سیاسییەكان بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرن و كار بۆ پێكهێنانی حكومەتێك بكەن بتوانێ خزمەتی هاووڵاتیان بكات.

كازمی وتیشی: دەڵێین بەسە نەرمینواندن و سستی ئەمڕۆ دەبێ پێكەوە كاربكەین بۆ گەڕاندنەوەی شكۆ بۆ هەموو عێراق دەبێ لە هەموو ئەو وێستگانە بوەستین كە دووچاری ئەم بنبەستە سیاسییەیان كردووین دەبێ لیژنەی داڕشتنەوەی دەستوور كارا بكەینەوە و زۆر لەو خاڵانە راستبكەینەوە كە ئاستەنگ بوون لەبەردەم بونیادنانی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا