بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت خێروبێری ئەم هەرێمە بۆ هەمووان بێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، هیوادارم ئەم جەژنەش بكەینە دەرفەتێك و هەموومان بە رۆحێكی كوردانە و دوور لە هەموو جیاوازییەكی سیاسی، یەكدەنگ و یەكڕیز بین بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەكەمان.

لە پەیامەكەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند: بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردییەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوادارم هەموولایەك لە خۆشی و كامەرانیدا بن.

ئەوەشی خستەڕوو، جەژنی نەورۆز هێمای نوێبوونەوە و سەركەوتنی ئیرادەی میللەتی كوردە دژی ستەم و نادادی. وەكچۆن لە رابردوودا گەلی كورد نەورۆزی كردە جەژنی ئازادی و سەرفرازی، هیوادارم ئەم جەژنەش بكەینە دەرفەتێك و هەموومان بە رۆحێكی كوردانە و دوور لە هەموو جیاوازییەكی سیاسی، یەكدەنگ و یەكڕیز بین بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەكەمان.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكردووە، دەزانین هاووڵاتییانمان نیگەرانن و كەموكورتی لە ئیدارەدان و بەڕێوەبردندا هەیە. ناڕەزایی و گلەییەكانی خەڵك لە شوێنی خۆیدایە و پێویستە زیاتر خزمەت بكرێن، بەڵام بێئومێد نین و لەگەڵ دۆستەكانمان لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە قۆرخكاری و ناشەفافی لە بودجەدا جارێكیتر جەخت لەوە دەكەینەوە كە دەبێت خێروبێری ئەم هەرێمە بۆ هەمووان بێت و هیچ جیاوازییەك نەمێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا