پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئامادەكارییەكان بۆ جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ لەسەر قەڵای كەركوك كۆتاییهات و بڕیار وایە سبەی سەرجەم حزبە كوردستانییەكان جگە لە پارتی بەشداری كردنەوەی ئاگری نەورۆز لەسەر قەڵای كەركوك بكەن.
حەسیبە عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند: حزب و لایەنە سیاسییەكان جگە لە پارتی رێككەوتون لەسەر ئەوەی یەك ئاهەنگی گشتی لە شارەكە لەسەر قەڵای كەركوك بەڕێوەبچێت و هاووڵاتیانیش بە ئاڵای كوردستانەوە بەشداری ئاهەنگەكە دەكەن.
وتیشی: سبەینێ هەمومان بەجلی كوردییەوە ئەو یادە بەرز ڕادەگرین و كوردستانی بوونی شارەكەش بە هاوپشتی و سەنگی یەكێتی لە شارەكە دەپارێزین.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە سبەینێ وەڵامێكی جەرگبڕی ئەوانە دەدەنیەوە كە پێیان وابو دەتوانن نەورۆز سنووردار بكەن، بۆیان دەسەلمێنین كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چۆنی بوێت وچۆنی پێ باش بێت هەر ئەوە ئەكات .