پۆڵەتیک پرێس
نەخۆشی شەکرە نەخۆشیەکی مەترسیدار و درێژخایەنە چەندین هۆکاری جیاواز هەن وادەکەن ڕێژەیەکی شەکری خوێن بەرزبێتەوە و توشی ئەم نەخۆشیە ببیت، کاریگەری لاوەکی زۆری لەسەر جەستە هەیە و هۆکارە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.
بەشێکی زۆری خەڵک لە سەرەتای توشبوونیان هەستی پێناکەن، بەڵام لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانە سەرەتاییەکانی توشبوون بەم نەخۆشیە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆئەوەی چارەسەری گونجاو وەربگیرێت و نەخۆشیەکە زیاتر پەرەنەسەنێت.
نیشانە سەرەتاییەکانی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە:
-تینوێتی بەردەوام یەکێکە لە نیشانە سەرەتاییەکانی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە، چونکە نەخۆش شەکرە یەکێکە لە هۆکارەکانی وشکبوونەوەی جەستە.
-میزکردنی لە ڕادەبەردەر چەندجارێک زیاتر لەکاتی ئاسایی نیشانەیەکی دیکەیە بەتایبەتی چەندجارێک هەستان بۆ میزکردن لەنیوەی شەودا.
-بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکرد لەخوێندا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر برینەکانی جەستە هەیە و هۆکارێکە بۆ دڕەنگ سارڕێژبوونی برینەکان.
-یەکێک لە نیشانە سەرەتاییەکانی دیکەی شەکرە ئەوەیە توشبووانی ئەو نەخۆشیە بەردەوام هەست بە برسێتی دەکەن.