بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لێبوردنی گشتی دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو لێبوردنی بۆئەو كەسانە دەركرد كە لە خزمەتی سەربازی هەڵاتبوو رۆژی چوار شەممە 16 ی ئادار، بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان لێبوردنی گشتی بۆ سەرجەم ئەو تاوانانە دەركرد كە پێش 16ی‌ ئاداری 2022 ئەنجامدراون.

لێبوردنەكە لە چوارچێوەی‌ شەش مادەدا دەركراوە و لە یەكەمدا سەرپێچی و تاوان و لە دوەمیشدا كەتنی گرتوەتەوە و لە مادەی‌ سێیەمیشدا ئەو كەسانە دەستنیشانكراون كە لێبوردنەكە نایانگرێتەوە.

بەڕێوەبەرێتی خۆسەر بەپێی یاسای 5ی ساڵی 2022 لێبوردنەكەی دەركردووە.

پێشتر و لە 23ی‌ مانگی رابردو بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لێبوردنی بۆ ئەو كەسانە دەركرد كە لە خزمەتی بەرگری خۆسەر هەڵاتبون.

لە 10ی‌ تشرینی یەكەمی 2020 یش بەڕێوەبەرێتی خۆسەر لێبوردنی گشتی بۆ سەرجەم ئەو تاوانانە دەركرد كە ئەنجامدرابون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا