بۆچی بۆ خوێنی خەڵک بێدەنگن بۆ نەوت و بزنسەکەی ئەوەندە بەدەنگن

بڵێسە جەبار فەرمان

راستە ھەولێر پایتەختی کوردستانە و تایبەتمەنی خۆی ھەیە. بەڵام پرسیار ئەوەیە، چەندەھا ساڵە خاکمان لەلایەن تورکیاوە داگیر دەکرێت

دارستانەکانمان دەبڕدرێتەوە،تا نزیکی ھەولێر تۆپباران دەکرێت و بە دەیان ھاوڵاتی و پێشمەرگە شەھید بوون، بۆ ھیچ لایەنێکی رەسمی لە بەغدا نەھاتە سەر خەت و بڵێت سەروەری خاکی عیراق بەزێنراوە؟

بۆ بەیاننامەی سەرۆکایەتی ھەرێم و پارتی نەبینرا ئیدانەی بکات؟

خوێنی ھاوڵاتیان و دارستانەکانی کوردستان ھیچ بەھایەکیان نیە؟
تەنیا نەوت و بزنس بەھادارن دەبێت بپارێزرێن؟

جێی نیگەرانیە تۆپبارانی ھەولێرو ھەموو کوردستان ھەر دەوڵەت و داگیرکەرێک بیکات ھەر یەکە. بەڵام ئەم دوفاقیە بۆ؟

بۆ باڵوێز و کۆنسولی تورکیا بانگھێشت نەکران و موزەکەرەی نارەزایەتیان ڕادەست نەکرا؟

بۆچی بۆ خوێنی خەڵک بێدەنگن و بۆ نەوت و بزنسەکەی ئەوەندە بەدەنگن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا