قائانی لە نەجەفەوە گەیشتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاشکرایکرد، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسداران لە نەجەفەوە گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەکرد، “قائانی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیدا کۆدەبێتەوە بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی نوێ تایبەت بە جوڵانەوەی سیاسی قۆناغی داهاتوو”.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی دووشەممە دانائی فەر، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە حکومەتی ئێران گەیشتە بەغدا و بەگوێرەی سەرچاوەکە، لەگەڵ گەیشتنی کۆبوونەوەیەکی داخراوی لەگەڵ سەرکردایەتی گروپە چەکدارەکان و کەسایەتییە سیاسییەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ئەنجامداوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، “بەرپرسە ئێرانییەکە لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی حکومی کۆدەبێتەوە لە سەروو هەموویان مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئامانج لە سەردانەکەش گفتوگۆکردنە لەسەر بۆردومانکردنی هەولێر لەلایەن سوپای پاسدارنی ئێران و دواین پەرەسەندنە سیاسییەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا