پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ بەمنزیکانە بەرهەمێکی دیکەی پێشکەوتووی دەخاتە بازاڕە جیهانیەکانەوە.
مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی ئێم47 کێشەکەی 196 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی2340/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری ئێکسینۆس2200 و چارەسەرکەری وێنەی ئێکس کلیپس920ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 12 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە.