موشەكی فاتیح ئەو موشەكەی ئێران ئاراستەی هەولێری كرد چییە؟

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

تا ئێستا ئەم تایبەتمەندییانەی موشەكە پێشكەوتووەكەی ئێرانت بیستووە؟

لەگەڵ ناوهێنانی موشەكەكە ڕەنگە پێكەنینت بێت و بەخۆت بڵێی موشەكێكی بكوژ چۆن دەبێت ناوی فاتیح بێت، بەڵام مووشەكی بالیستی فاتیح 110 ئێران ناسنامەی لە زەویەوە بۆ زەوی پێبەخشیوە.

تاوەكو ئێستا چوار نەوەی بەرهەم هێندراوە و لە 2012دا ئێران سەركەوتووبوونی نەوەی چوارەمی راگەیاند

بۆ یەكەم جار ئەم جۆرە موشەكە بالیستییە بە سەركەوتووی لە ساڵی 2022 تاقیكرایەوە و دواتر لە ساڵی 2003دا لە تارانی پایتەخت لە مانۆڕێكی سەربازیدا خرایەروو.

تاوەكو ئێستا چوار نەوەی بەرهەم هێندراوە و لە 2012دا ئێران سەركەوتووبوونی نەوەی چوارەمی راگەیاند.

موشەكی فاتیح 110 دەتوانێت ئامانجەكەی خۆی هەم لە وشكانی هەم لە دەریادا بپێكێت

كێشی مووشەكەكە دەگاتە سێ تۆن كە هەڵگری قومبەلەیەكی نیو تەنیە بە كڵاوەكەیەوە و نەوەكانی یەكەم و دووەمی توانایان هەبوو بەدووری 200 كیلۆمەتر ئامانجەكەیان بپێكن، بەڵام دواتر برەوی پێدرا و لە نەوەكانی سێیەم و چوارەمدا دووریەكەی زیدكرا بۆ300 كیلۆمەتر و بە جۆری سووتەمەنی رەق كاردەكات كە وادەكات خێراییەكەی زیاد بكات كە خێراییەكەی بە نزیكەیی دەگاتە چوار هەزار كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، لەسەر ئامێری جێگیر و رۆیشتوش دەتواندرێت هەڵبدرێت.

موشەكی فاتیح 110 دەتوانێت ئامانجەكەی خۆی هەم لە وشكانی هەم لە دەریادا بپێكێت، یەكێكی دیكە لە تایبەتمەندییەكانی مووشەكەك ئەوەیە بە ئامێرە ناوخۆییەكانی وڵات ئامادەدكرێت و بەپێی ئەم تایبەتمەندییەش بێت ناتواندرێت سیستمی بەڕیوەبردنی مووشەكەكە هاكبكرێت و تا ئەو كاتەی مووشەكەكە لەلای ئامانجەكەی دەتەقێتەوە دەتواندرێت ئاراستەبكرێت.

ئەو كاتانەی ئەم جۆرە مووشەكە بەكارهێندراوە:

لە ساڵی 2012 چەند بەرپرسێكی ئەمریكا ئەوەیان ئاشكرا كرد حكومەتەكەی بەشار ئەسەد چەند مووشەكێكی فاتیح 110 ی بەكارهێناوە.

لە ساڵی 2013 دا ئیسرائیل بە فەرمی رایگەیاند، كاروانێكی موشەكی فاتیح 110ی ئێرانیان لە سوریا كردووەتە ئامانج كە نیازیان هەبووە بۆ هێزەكانی حیزبوڵڵای بگوازنەوە.
لە ساڵی 2014 حیزبوڵڵا بە فەرمی گەیشتنی مووشەكی فاتیح 110ی راگەیاندوو تاوەكو ئێستا چەند جارێك بەكاریان هێناوە.

ئێران خودی خۆشی چەند جارێك لە سوریا دژی هێزەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بەكاری هێناوە و لە ساڵی 2018 بەو جۆرە موشەكە هێرشی كردە سەر بارەگاكانی دیموكرات لە كۆیە و ئەم جارەش بۆ هێرش كردنە سەر بارەگاكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە هەولێر بەكاری هێنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا