ئەمریكا لەسەر هێرشەكەی شەوی رابردووی سەر هە ولێر هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق رایدەگەیەنێت ئەوانەی هێرشەكەی سەر شاری هەولێریان ئەنجامدا كە بریتین لە “پێكهاتەكانی سەر بە رژێمی ئێران” دەبێت رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بكرێنەوە.

ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئیدانەی ئەو هێرشە تاوانكاریە دەكات كە بۆ سەر ئامانجی مەدەنی لە هەولێر ئەنجامدرا.

لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە، پێكهاتەكانی سەر بە ڕژێمی ئێران بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان گرتووەتە ئەستۆ و دەبێت رووبەڕووی بەرپرسیارێتی بكرێنەوە لەبەرامبەر ئەم پێشێلكاریە زەقەی سەروەریی عێراق و هەروەها لە بەرامبەر هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر موڵك و ماڵی كەسانی مەدەنیی بێتاوان.

شەوی 13_3_2022 پاش كاتژمێر یەكی بەرەبەیانی، 12 مووشەكی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەكانی دەرەوەی عێراق، لە رۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی كۆنسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر كران و زەرەر و زیانی ماددی بەر باڵەخانە و خانووەكانی ئەو ناوچەیە كەوتووە.

دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەكە لە ئەستۆ گرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا