وەزارەتی ناوخۆ: 12 مووشەکی دوورمەودا ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا کران

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “شەوی 12/13ی ئاداری 2022، پاش کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراق، لە ڕۆژهەڵاتەوە ئاراستەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران”.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، “بەهۆی هێرشە مووشەکەکانەوە ناوچە سڤیل نشینەکانی نزیک بارەگای کەناڵی کوردستان 24 و دەوروبەری بەر هێرشەکە کەوتن”.

ئەوەشی خستەڕوو، “دەرئەنجام زەرەر وزیانی ماددی بەر باڵەخانە وخانووەکانی ئەو ناوچەیە کەوتووە وخۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە وتەنیا هاووڵاتییەک بە سووکی بریندار بووە وهیوای سەلامەتی و چاکبوونەوەی خێرای بۆ دەخوازین”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا جەختی لەوەکردەوە، “لە کاتێکدا ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەین، ھاووڵاتییانی خۆشەویستی پایتەخت و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە هەولێر ئارامە وهەر بە ئارامی دەمێنێتەوە”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا