ترەمپ: سەربازەکانمان زیاتر کەمدەکەینەوە

پۆڵەتیك پرێس:

ئەمریکا بڕیاریداوە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا سەربازەکانی لە عێراق بۆ دوو هەزار کەمبكاتەوە.

‎دۆناڵ ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا سەربازەکانیان لە عێراق بۆ دوو هەزار کەمدەکەنەوە.

‎سوپای ئەمریکا لە دوو ڕۆژیڕابردوو ڕایگەیاندبوو، کە لە 5200 کەسەوە بۆ 3000 کەس لە کارمەندانی لە عێراق کەم دەکاتەوە و ئەوەش باری فەرمی دەدات بە جووڵەیەکی چاوەڕوانکراوی درێژخایەن.

‎ئەمەریکا لە ئێستادا نزیکەی 5200 سەربازی لە عێراقدا هەیە کە بۆ شەڕی داعش بڵاوەپێکراون . بەرپرسانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەڵێن هێزە چەکدارەکانی عێراق ئێستا بە شێوەیەکی زۆر توانایان هەیە مامەڵە لەگەڵ پاشماوەی ئەو گروپە چەکدارەدا بکەن .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا