گەشتەكانی نێوان عێراق و توركیا راگیران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ناجێگیری كەش و هەوا ئەمڕۆ شەممە گەشتەكانی هاتن و رۆشتن بۆ ئەستەنبوڵ راگیراون، لەكاتی باشتربونی رەوشی كەش و هەواش جارێكی دیكە گەشتەكان دەستپێدەكەنەوە.

هێڵی ئاسمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 12-3-2022، لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی توركیا بە هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕاگەیاندوە كە هەمو گەشتە ئاسمانییەكان بۆ ئەمڕۆ 12ی ئازار رابگرین، ئەویش بەهۆی خراپی كەش و هەواوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، گەشتەكان بەپێی خشتەی هاوبەشی نێوان دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراق و توركیا دەستپێدەكەنەوە ئەگەر كەش و هەوا باشتر ببێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا