نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی تۆماركرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەراورد بە رۆژی چوارشەممە نرخەكانی نەوت دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 114 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

رۆژی چوارشەممە نرخی نەوتی برێنت گەیشتە 131 دۆلار، هەروەها نرخی نەوتی سووكی تێكساسیش بە 126 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، بەڵام بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 10_3_2022، نرخەكان گۆڕانكارییەكی بەرچاویان بەسەردا هات، یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 114 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساسیش بە 110 دۆلارە.

دوای ئەوەی رۆژی سێشەممەی رابردوو 8ی ئازار جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە وتارێكدا لە كۆشكی سپی رایگەیاند، هەموو هاوردەیەكی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەكەین، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ سەرووی 130 دۆلار بەرزبووەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا