پۆڵەتیک پرێس
ڤیتامین دی یەکێکە لە ڤیتامینە زۆر گرنگەکان بۆ جەستە کەمبوونی مەترسی توشبوون بە چەندین نەخۆشی زیاددەکات، وەک بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و شەکرە.
بەشێکی زۆری خەڵک بەدەست کەمی ڤیتامین دیەوە دەناڵێنن و تا دوای ماوەیەکی زۆریش هەستی پێناکەن، کاتێک ڤیتامین دی لە جەستەدا کەم دەبێت دروستبوونی کێشە تەندروستیەکان زۆر دەبێت و کاریگەری لەسەر بەرگری لەش و باری دەروونی کەسەکە دەبێت، هەندێک جار بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو کەسەکە تووشی خەمۆکیش دەبێت, هەروەها ئەو کەسانەی ڤیتامین دیان کەمە بەردەوام هەست بە شەکەتی و ماندووی زۆر دەکەن.
بەپێی توێژینەوەی زانایان ڤیتامین دی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی مێشک هەیە یارمەتی دەردانی هەندێک هەرمۆن دەدات کە پەیوەندیان بە باشتربوونی میزاجەوە هەیە، بۆیە پێویستە هەموو کەسێک ئاگاداری ڕێژەی ڤیتامین دی بێت و لەکاتی کەمبوونی چارەسەری گونجاو لەڕێگەی دەرمان کە پزیشک دیاریدەکات یان لەڕێگەی سیستمی خۆراکی گونجاوەوە وەربگرێت.