هۆنۆر مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هۆنۆر مۆبایلی هۆنۆر ئێکس ئەیت بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو بەرهەم دەهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان.

مۆبایلی هۆنۆر ئێکس ئەیت کێشەکەی175 گرامە، شاشەکەی لەجۆری تی ئێف تیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی4408/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 900 مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم ئێس ئێم6350 سناپ دراگۆن690 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 128 گێگابایتە، مۆبایلەکە چوار کامێرای سەرەکی بەدیقەی(48+8+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 6000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەڕەنگەکانی ئاڵتونی، شین و زیوی بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا