ئەو ئەمریکییانەی لە شەڕی عێراقدا بەشداربوون دەچنەپاڵ هێزەکانی ئۆکرانیا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چەند سەرچاوەیەک لە میدیای ئەمریکی ڕایانگەیاند، “دەیان سەربازی پێشکەوتووی ئەمریکا کە لە عێراق و ئەفغانستان خزمەتیان کردووە، چوونەتەناو گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئۆکرانیاوە و بە دەیان کەسیشیان خۆیان ئامادە دەکەن بچنە ئۆکرانیا و دژی ڕوسیا بجەنگن”.

ئاژانسی هەواڵی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، سێ هەزار خۆبەخشی ئەمریکی ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە تا شانبەشانی هێزەکانی ئۆکرانیا دژی هێرشەکانی ڕوسیا بجەنگن.

هەر بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئۆکرانیا، کۆی خۆبەخشانی بیانی لە شەڕی ئۆکرانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی ئەمریکا گەیشتووەتە 16 هەزار خۆبەخش.

پێش چەند ڕۆژێک ئۆکرانیا ئاشکرایکرد، هەزاران داواکاری لە کەسانی بیانییەوە پێگەیشتووە کە ئامادەن بچنەپاڵ هێزەکانیان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڕوسیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا