پۆڵەتیک پرێس
بەزالیا یەکێکە لەو سەوزەواتانەی کالۆری کەمە و ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین، کانزا، دژەئۆکسان و پڕۆتینەکانی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
سوودە تەندروستیەکانی بەزالیا:
-پارێزگاری لە تەندروستی چاو دەکات، لە تیشکی شینی زیانبەخشی مۆبایل و کۆمپیوتەرەکان دەیپارێزێت.
-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس دەدات و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی گەدە کەمدەکاتەوە.
-ئۆمێگا3 و 6ی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدەن پارێزگاری لە تەندروستی دڵ و بۆریەخوێنەکان دەکات، هەروەها یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات.
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، ئی و کانزای زینک یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری لەش دەدات.
-تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە، ڤیتامین و کانزاکانی ناوی ڕێگری لەو هەوکردنانە دەکەن کە دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شەکرە و هەوکردنی جومگەکان.