خیزانێک بەهۆی درێژی باڵایانەوە کێشەی زۆریان بۆ دروستبووە

پۆڵەتیک پرێس

خێزانێکی بەڕیتانی لە چوار کەس پێکهاتووە بەهۆی بەرزی باڵایانەوە کێشەیان بۆ دروستبووە و یەکێک لەوانە ئەوەیە ناتوانن بچنە ناو ئۆتۆمبێلەوە، کوتترین باڵای تاکێکی خێزانەکە 188 سانتیمەترە.

خێزانەکە لە دایک، باوک، خوشک و برایەک پێکهاتووە، بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی میل”ی بەڕیتانی درێژی باڵای دایکەکە کە لە هەموویان کورتترە 188 سانتیمەترە، دایکەکە نیکی جیلسوورسی باس لەوە دەکات هاوسەرەکەی تۆم تەمەنی 54 ساڵە و درێژی باڵای 198 سانتیمەترە، کوڕەکەی دانیاڵ کە تەمەنی 17 ساڵە باڵای 195 سانتیمەترە، کچەکەی ئیمیلی تەمەن 19 ساڵ باڵای 192 سانتیمەترە.

اخبار اليوم حصريا | أسرة عمالقة في بريطانيا.. أقصر أفرادها طوله 188 سم "ما  بيركبوش أي

نیکی دیزاینەری جلوبەرگە باس لەوەدەکات دۆزینەوەی پیوانەی گونجاوی جلوبەرگ بۆ ئەندامانی خیزانەکەی زۆر قورسە، هەروەها لەکاتی گەڕانیان لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان هەست بە نائاسوودەییەکی زۆر دەکەن، جەختی لەوەشکردەوە بەهۆی ناچاربونیان لە کۆڕینی قەبارەی کەلوپەل و دەرگاکانی ناوماڵ لەلایەن خەڵکەوە ڕووبەڕوی توانجێکی زۆر دەبنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا