پۆڵەتیک پرێس
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی یادی ڕاپەرینەوە ئاڕستەی سەرجەم کوردستانیان دەکات.
لە پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی يادى ٣١ ساڵه‌ى ڕاپەڕینى شكۆدارى ئازاری ١٩٩١، به گەرمى لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هه‌موو کوردستانيیان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان پيرۆز دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، ڕاپەڕین دەربڕی خواست و باوەڕ و ئیرادەی پته‌وى گەلی کوردستان بوو له‌پێناو ژیان و داهاتوويه‌كى باشترى ئازاد و سەرفراز و ڕەتکردنەوەی ستەم و زۆرداريدا. بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و گه‌ل و جه‌ماوه‌رى ڕاپه‌ڕيو و يه‌كڕيزيى لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان بوو.
ڕوونیشی کردەوە، ڕاپەڕین دەروازەی واڵای گەلی کوردستان بوو بۆ قۆناغی نوێی خۆبەڕێوەبردن و دامەزراندنی دامەزراوە شەرعی و فەرمیيەکانی هەرێمی کوردستان کە پاش ئازادیی عیراق لە دەستووردا جێگیر کران، لە نێوخۆ و دنیای دەرەوەشدا بە فەرمی ناسران و مامەڵەيان لەگەڵدا دەکرێت.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت، له‌م ياده‌دا دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه پاراستنی ئازادى و ده‌سكه‌وته‌كانى ڕاپه‌ڕين و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەرک و بەرپرسیاريه‌تیی هاوبه‌شى هەموو کوردستانيیانە و وەفادارییە بۆ گیانی پاکی شەهیدان و هەموو قوربانیانی ڕێگای ئازادى.
ئاماژەی بەوەشدا، با ئه‌م ياده هانده‌رمان بێت بۆ پته‌وكردنى زياترى گيانى ته‌بايى، پێكه‌وه‌يى، يه‌كڕيزى و قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى و كاركردن له‌پێناو ئه‌و ئامانجانه‌دا كه شه‌هيدانى ڕاپه‌ڕين و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان گيانيان له‌سه‌ر دانا.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژە بە دووپاتكردنه‌وه‌ى پابه‌ندی به ئامانجه‌كانى ڕاپه‌ڕينه‌وه دەکات، به هيوا و ئومێد، به بڕوا و گه‌شبينييه‌وه بۆ داهاتوويه‌كى باشتر ده‌ڕوانين و به ڕێز و شكۆوه يادى شه‌هيدانى ڕاپه‌ڕين و ته‌واوى شه‌هيدانى کوردستان ده‌كه‌ينه‌وه.