پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی ڕوسیا دژبە ئۆکرانیا، نرخەکانی نەوت بەردەوام لە گۆڕانکاریدان، ئەمڕۆش بەرمیلێک نەوت لە سەروو 111 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 111 دۆلار و حەوت سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 109 دۆلار و سێ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ڕۆژی پێنجشەممە نرخی نەوت ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد و گەیشتە سەروو 117 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك کە بەرزترین بەهای نەوت بوو لە 11 ساڵی ڕابردوودا تۆماركرابێت.