گەڕێكی دیكەی دانووستان لە نێوان ئۆكرانیا و رووسیا بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دانوستانەكانی نێوان رووسیا و ئۆكرانيا، ئەمڕۆ 3_3_2022، لە ناوچەی سنووریی ( برێست )ی بێلاڕووس بەڕێوەدەچێت.

سەرۆكی شاندی دانوستانكاری رووسیا لەگەڵ ئۆكراینا، ڤلادیمیر مێدینسكی كە هاوكات راوێژكاری سەرۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتینە، لە ناوچەی دارستانی بیلۆڤیژیسكی سەر بە برێست، ئەو شارە سنووریەی بێلاڕووس لەگەڵ ئۆكرانیا و پۆڵەندا، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

ڤلادیمیر مێدینسكی ئاماژەی بەوە كرد هەروەك چۆن لەگەڵ شاندی ئۆكرانیا رێككەوتوون، گەیشتوونەتە ئەو شوێنەی كە دانوستانەكانی تێدا ئەنجامدەدرێـت و رایگەیاند، ئەوان لە گەڕی پێشووی دانوستانەكاندا ئامادەبوون و پێشنیازی رووسیایان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست بە زووترین كات پێشكەش كردووە.

مێدینسكی ئاماژەی بەوە كرد كە هەندێك پێشنیاز هەیە لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ ئۆكرانیا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتن لەسەریان و وتی: بەڵام هەندێكی دیكەیان، ئەوانەی كە سەرەكیترینن ئەو شتانەن كە زۆر چاوەڕوانكراوبوون، لایەنی ئۆكرانیا، بۆ بیركردنەوە و راوێژكردن لەگەڵ كیێڤ داوای كاتیان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا