قوباد تاڵەبانی: چاوەڕێی ئەو رۆژە دەکەم خۆم بتوانم بە یامور بڵێم باوکی کەسێکی قارەمان بوو

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، “بە بیستنی هەواڵی لە دایکبوونی یامور، کچی یەکەم شەهیدی رێگای پاراستنی ژنان، شەهید محەمەد لەتیف، دڵخۆشبووم. پیرۆزبایی لە دایکی و خانەوادەکەی دەکەم”.

لە پەیامێکدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، “چاوەڕێی ئەو رۆژە دەکەم، کە خۆم بتوانم بە یامور بڵێم باوکی کەسێکی قارەمان بوو، لە پێناوی پاراستنی ژیان و کەرامەتی ژنێک خۆی و هاوڕێکانی کەوتنە بەردەم مەترسی و هێرشی تاوانباران و بە داخەوە شەهید کرا”.

وتیشی، “هەروەها دەمەوێت داوای لێبوردن لە یامور و یاران-ی خوشکی بکەم کە زیاتر لە 90 رۆژە چاوەڕێن بکوژانی باوکیان دەستگیربکرێن، بەڵام هەر چۆن لە سەرەتاوە دڵنیایم دا، ئێستاش دووبارەی دەکەمەوە کە هێزە ئەمنییەکان کاری خۆیان دەکەن و خۆشم لەنزیکەوە چاودێریی بەدواداچوونەکان دەکەم هەتا ئەو رۆژەی مژدە و هەواڵی دەستگیرکردنی بکوژانی شەهید محەمەد دەبەم و لەدەرگای ماڵی یامور و یاران دەدەم”.

شەوی چواری مانگی کانوونی یەکەمی 2021 دوای ئەوەی ژنێك لەلایەن هاوسەرەكەیەوە توندوتیژی بەرانبەركرا، تیمێكی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی لە سلێمانی چوون بەهانایەوە، بەڵام لە ساتی گەشتنی تیمەدا لەلایەن چەند كسێكەوە بە چەك هێرشیانكرایەسەر و بەهۆی ئەو روداوەشەوە نەقیبَیك بەناوی محەمەد لەتیف گیانی لە دەستدا و سێ پۆلیسی دیكەش برینداربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا