پۆڵەتیک پرێس
فاسۆلیا یەکێکە لەو پاقلەمەنیانەی هەرچەندە زۆر بچووکە ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و پڕۆتیەکانی تێدایە، سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ تەواوی جەستە هەیە، بۆیە پێویستە بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە زیادبکرێت.
سوودە تەندروستیەکانی فاسۆلیا بۆ جەستە:
-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیە درێژخایەکانی وەک دڵ، بۆریەخوێنەکان، شەکرە لەجۆری2 و شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، هەروەها هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژتر زیاددەکات ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
-ڕێژەیەکی زۆر ترشی فۆلیک، زینک و پۆتاسیۆمی تێدایە مەترسی توشبوون بە هەوکردنەکان کەمدەکاتەوە.
-یارمەتی چالاککردنی میکرۆبە تەندروستەکان دەدات کە سوودیان بۆ جەستە هەیە.
-ڕێژەیەکی زۆری ڕیشاڵ و پڕۆتینەکانی ناوی هەستی تێربوون زیاددەکەن ئەمەش کاتێکی زیاتری بۆ هەرسکردن دەوێت و یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەدات.