پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان پێنج پۆستی باڵا رادەگەیەنێت كە بریتین لە سێ پۆستی راوێژكار و دوو پۆستی راوێژكاری یالایدەدەر داوا دەكات هەركەس مەرجەكانی تێدایە سیڤی خۆی بنێرێت بۆ ئەنجومەنەكە.
لە راگەیەندراوێكدا ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەمەبەستی پیادەكردنی پرانسیپی شەفافێت لە كاركردن ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی كوردستان پێنج پۆست رادەگەیەنێت كە بریتین لە سێ پۆستی راوێژكار و دوو پۆستی راوێژكاری یاریدەدەر، پاڵپشت بەو فەرمانە كارگێڕییەیە كە سەرۆكی ئەنجومەنی شوورا لە رۆژی 28ی شووباتی 2022 ئیمزای كردووە.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ ئەو مەبەستە ئەنجومەنی شوورا لە ئاگادارینامەیەكدا ئەو پێنج پۆستەی راگەیەندووە و داوایكردووە كە ئەو كەسانەی مەرجە یاساییەكانیان تیادایە، دەتوانن لە ماوەی نێوان 1_3_2022 تا 15_3_2022 سیڤی خۆیان پێشكەش بە (بەڕێوبەرایەتی كارگێڕیی و خۆیەتی ئەنجومەنی شوورا بكەن)، ئەوانەی وەردەگیرێن لە ئەنجومەنی شوورا بە شێوەی هەمیشەیی وەكو راوێژكار، یان راوێژكاری یاریدەدەر، دادەمەزرێن .
ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئەنجومەنی شوورای هەرێم لە ئاگادارینامەكەیدا، روونیكردۆتەوە كە هەربەڕێزێك دەتوانێت سیڤی پێشكەش بكات، ئەگەر ئەو مەرجە یاساییانەی تیادابێت كە لە مادەی ( 23 و 24)ی یاسای ئەنجومەنی شوورای هەرێم / ژمارە (14) ی ساڵی (2008) دا هاتوون.