پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی سێشەممە1_3_2022 بانگهێشتی لایەنە سیاسییەكانی كرد كار بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێزو كارا بكەن.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی لەمیانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران كە رۆژی سێشەممە ئەنجامدرا، بەبۆنەی جەژنی مامۆستایان ئاماژەی بەوەدا كە مامۆستایان بەشێكی دانەبڕاون لەدروستكردنی ناسنامەنی نیشتمانمان و ئەوان رۆڵێكی گەورە دەگێڕن لە پەروەردەكردن و فێركردنی نەوەكانمان.
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، حكومەت لەقۆناغی راگوزەردا سەرباری جێبەجێكردنی ئەركە بنچینەییەكەی بەلێپرسراوێتی تەواوی خۆی هەڵساوە و توانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشوەخت بەڕێوەبەرێت، هەروەها حكومەت لەسەرجەم سێكتەرە جیاوازە گرنگەكاندا تەواوی بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێكردووە.
كازمی ئاماژەی بەوەشدا ئەمڕۆ عیراق بەدۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئەركی سەرجەم هێزە سیاسییەكانە هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە لەپێناو پێكهێنانی حكومەتێكی كاراو بەهێز كەبتوانێت خزمەت بەهاووڵاتیان و وڵات بكات.
بۆ ئەو مەبەستە داوای لە هێزە سیاسییە نیشتمانپەروەرەكان كردووە كە لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بن و حكومەتێكی بەهێزو كارا پێبكهێنن تاوەكو بتوانێت خزمەتگوزاری پێشكەش بكات و رەو ڕەوەی گەشەپێدانی ئابووری لە وڵات بەرەو پێشەوە بەرێت.