پارتی‌و مالیكی رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس:
پارتی دیموكرات لەگەڵ لیستی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان هاوڕایەو لەو بارەشەوە رێككەوتوون.

نووسینگەی رۆژنامەوانی نوری مالیكی بڵاویكردەوە، رۆژی پێنج شەممە 10 ئەیلوول ناوبراو لەگەڵ شاندێكی پارتی دیموكرات لەبەغدا كۆبوونەتەوەو لەكۆبوونەوەكە تاوتوێی یاسای هەڵبژاردنیان كردووە.

نووسینگەكە بڵاویشیكردەوە، هەردوولا هاوڕابوون بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەوەی دەبێت سیستەمی ساندلیگۆو دابەشكردنی پارێزگاكان بۆ یەك بازنە لەهەڵبژاردنی داهاتوو پەسەند بكرێت‌و بۆ ئەو مەبەستەش رێككەوتوون.

ئەمە لەكاتێكدایە، ئێستا پەرلەمانی عێراق سەرقاڵی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراقە، بۆ ئەوەی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، كە بڕیارە لە 6ی حوزەیرانی 2021 بەرێوەبچێت ئەو یاسایە پەیڕەو بكرێت.

بەشێك لەلایەنەكان جەخت دەكەنەوە، كە دەبێت لەسەر ئاستی قەزاو بەپێی سیستەمی فرەبازنەیی هەڵبژاردنەكان بەرێوەبچێت‌و بەشێكی تریش ئەوە رەتدەكەنەوە، بەو هۆیەشەوە مشتومڕێكی زۆر لەنێوان لایەنەكان لەپەرلەمان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا