شلیکێک بەهۆی قورسی کێشیەوە ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە

پۆڵەتیک پرێس

جوتیارێک بەهۆی بەرهەمهێنانی قورسترین شلیکەوە ناوی دەچێتە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارەی پێوانەیی، جوتیارەکە باس لە دڵخۆشبوونی دەکات بەهۆی ئەو دەستەکەوە دەگمەنەیەوە، ئاریل شاهی خاوەنی ئەو شلیکەیە کە کێشەکەی 289 گرام زیاتر دەبێت.

وزنها 289 جرامًا.. «حبة فراولة» تدخل موسوعة جينيس للأرقام القياسية | بوابة أخبار اليوم الإلكترونية
بەپێی ماڵپەڕی “دەیلی میل”ی بەڕیتانی شلیکەکە لەلایەن کۆمپانیای شلیکی خێزانیەوە گەشەی کردووە و کێشەکەی ژمارەی پێوانەی تۆمارکردووە، جوتیارەکە وتی: لەم وەرزەدا و لەکۆتاییەکانی مانگی کانوونی دووەم و سەرەتای مانگی شوباتدا کەش و هەوا سارد بوو شلیکەکە زۆر بە هێواشی گەشەی دەکرد بەنزیکەی 45 ڕۆژی خایاند، ئەوەش هۆکاربوو بۆئەوەی ئەو قەبارە گەورەیەی هەبێت.

حبة فراولة عملاقة تدخل «جينيس» - uGGCozy
کەش و هەواکە وایکرد لەو کێڵگەیەدا چوار شلیکی گەورە دروستببێت، بەڵام ئەو دانەیەیان گەورەترینبوو، پێشتر لەساڵی 2015دا کوجی ناکاو لە ڤۆکوکای یابان شلیکێکی بەرهەمهێنا کێشەی 250 گرام بوو لەوکاتەدا ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا